
به هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ ڕۆژ پشووی بۆ سەرجەم خوێندكاران و قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زاستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژه‌كانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه واتا 9 و 10ی ئه‌م مانگه به هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران و قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پشووه.
به پێی ڕاگه‌یندراوه‌كه ئه‌م پشووه لە پێناو ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و گەڕانەوەى خوێندکاران و قوتابییان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەى دەنگدانه.
ڕۆژى سێشه‌ممه (11/ 11/ 2025) بەهۆى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لە سەرجەم دامودەزگاکان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمییه، ڕۆژى چوارشه‌ممه (12/ 11/ 2025) دەوامى فەرمى لە ته‌واوی داموده‌زگاكان و زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانه‌كانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.