
ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ کە هاوکاتە لەگەڵ یادی (ڕۆژی نەتەوەیی ڕووسیا) لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆشکی کرێملین ڕێوڕسمی بەخشینی خەڵاتی دەوڵەتی ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو. بەڕێز ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا مەدالیای پوشکینی بە زانا و کەسایەتی ناوداری کورد و کوردستان پ. د ڕەشاد میران بەخشی.
ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە پێشکەش بەو کەسایەتیانە دەکرێت کە لە بوارەکانی کولتووری و هونەری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشداری کاریان هەبووە لە لێکۆڵینەوە و پاراستن و بەناوبانگکردنی زمان و کولتووری ڕووسیا.
