
سبەی یەکشەممە ۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥، دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی داتایەکی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سبەی یەکشەممە یەک ملیون و 313 هەزار و859 کەس لە کارمەدان و ئەندامانی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی عێراق لە سەرجەم دەزگا جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی داتاکە دەنگدەرانی تایبەت بەم جۆرە دابەشکراوە: دەستەی دەروازە سنوریەکان 1.595 کارمەند ، وەزارەتی ناوخۆ 597.453 کارمەند، وەزارەتی بەرگری 298.054 دەزگای دژە تیرۆر 18.410،کارمەند، حەشدی شەعبی 128.127کارمەند.
لە هەرێمی کوردستانیش، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت بەم جۆرەیە: وەزارەتی ناوخۆ 124.312 کارمەند بەتەواوی بەڕێوبەرایەتیەکان و بەشەکانیەوە، وەزارەتی پێشمەرگە 145.907 پێشمەرگە.
کۆی دەنگدەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان،ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بریتیە لە،21.404.291 دەنگدەر.