حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی بەپەلە و قەدەغەکاریی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و گیانی هاووڵاتییان لە بارودۆخی ئێستادا، کۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی بۆ سەرجەم میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان، پێگە دیجیتاڵییەکان و بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیا دەرکرد. بەگوێرەی ڕێنماییەکان، سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.

گرنگترین ئەو کارانەی لە کاتی ڕووماڵدا قەدەغەکراون:

 ڕووماڵی ڕاستەوخۆ: بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ یان وێنەی ئاراستەی درۆن و موشەکەکان، شوێن و کاتی کەوتنەخوارەوەیان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

دیاریکردنی شوێن (Location): نابێت شوێنی وردی زیانلێکەوتووان و قەبارەی زیانەکان بە جۆرێک بڵاوبکرێتەوە کە زانیاری بداتە لایەنی هێرشبەر.

 شوێنە هەستیارەکان: وێنەگرتن و تۆمارکردنی ڤیدیۆیی دامەزراوە سەربازییەکان، ئەمنییەکان، جووڵەی هێزەکان، چەک و تەقەمەنی، فەرمانگە حکومییەکان و نێردە دیپلۆماسییەکان قەدەغەیە.

 ناوەڕۆکی نێردراوی هاووڵاتییان: پێویستە ڕۆژنامەنووسان زۆر وردبن لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتانەی خەڵک بۆیان دەنێرن، تاوەکو ژێرخانی ئەمنی و شوێنە هەستیارەکانی تێدا دەرنەکەوێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری داوا لە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکان دەکات، لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە ئەمنییەکاندا هەماهەنگییان لەگەڵ بکەن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی بێمەبەستی هەر زانیارییەکی هەستیار کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا