
لەسۆنگەی پەرۆشیمان بۆ گۆڕینی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و عێراق و گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی گەلەکەمان و کۆتاییهاتن بە یاریکردن بەقووت ومووچەی خەڵک لەڕێگای پەرلەمان و یاساوە، بانگەواز دەکەم لە :
یەکەم: چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان وعێراق وخەڵکانی دیموکراتیخواز و پێشکەوتنخواز ، نوسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان وڕۆژنامەنووسان.
دووەم: خێزان و خانەوادەی سەر بەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی وهاوڕییان و دۆست ولایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان .
سێێەم : هێزەکانی ئاسایش و پولیسی پاسەوانیانی ئارامی و سەقامگیری ئەمنی و پێشمەرگە گیان بەختکردووەکانی کوردستان.
چوارەم: خێزان و خانەوادەی کرێکاران وجوتیاران و چینە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.
پێنجەم: جەماوەری نیشتیمانپەروەری گەلی کوردستان
ڕۆژی ( ۹ و ۱۱)ی مانگی ۱۱، بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن و جارێکی تر ڕێژە وکاریگەری خەڵكی کوردستان بۆ عێراق و تەواوی جیهان و ناوچەکە بسەلمێنن و دەنگ بدەن بەکاندیدی ژمارە ۳٤۲ ی سەربەخۆی کۆتا، ثائرە یوسف، پاڵپشتیکراوی حزبی شیوعی کوردستان و حیزب و كەسایەتی چەپ و دیموكراتخواز .
ئەم کاندیدەمان لەکاتی سەرکەوتنیدا، کاری جیدی دەكات بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان وبەتایبەت هەموارکردنەوەی یاسای ئەحوالی شەخسی و مافەکانی دایکان ومناڵان و موچەو بودجەی مانگانەی مووچەخۆران
كار دەكات بۆ دەرچواندن و ھەموواركردنی یاساكانی پەیوەست بە مافی كریكارو جوتیاران و پێکهاتە نەتەوەییەکان و بەهاوکاری نوێنەرانی تری کوردستان کاربۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات کەلە دەستوردا جێگیرکراون.
ئەبو کاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
٢٠٢٥/١١/٧