شۆڕش/ڕێگای کوردستان

زەیتوون کەهزادی بەڕێوبەری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی "فیردەوسی"ـیە لە شاری جوانڕۆی کوردستانی ئێران. لە زستانی ساڵی ڕابردوودا بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، کە هەمووساڵێک لە بەشێکی بەرچاو لە قوتابخانەکانی کوردستان بەڕێوە‌ دەچێت، سروودی "ڕێی خەبات" لە لایەن کۆڕی سروودی ئەم قوتابخانەیەوە پێشکەش کرا. ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تلویزیۆن و میدیاکوردییەکان هەبوو، وە لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرنجی بەرچاوی خرایە سەر.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوبراو لەلایەن دام‌ودەزگا ئەمنییەکانی ئەم شارەوە بانگێشت دەکرێت و سەبارەت بە پێشکەشکردنی ئەم سروودە لێپرسینەوەی لێدەکرێت. بەدوای ئەوەدا ئەم بەڕێوبەرە لە سزای تاوانی باسکراو لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و پلەی لە بەڕێوبەرایەتیی قوتابخانە دادبەزێت. هەروەها بڕی چوار ملیۆن‌تمەنی ئێرانی لە مەعاشی مانگانەی کەم دەکرێتەوە.

"ڕێی خەبات" یەکێک لە سروودە شۆڕشگێڕییەکانی کۆمەڵەی ماڕکسی-لینینیی کوردستانە، کە میراتی ساڵەکانی پاش سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ لە کوردستانی عێڕاق و وەبیرهێنەرەوەی خەباتی ئەو بەشەی کوردستان لە دژی ڕژێمی بەعسی پێشوویە. مێلۆدیای ئەم سروودە لە سروودی نەتەوەیی یەکێتی سۆڤیەتی ڕابردوو وەرگیراوە و دەقی سروودەکە لە لایەن سەرکردەی کۆمەڵەی م-ل شاسوار جەلال سەعید (شەهید ئارام)ـەوە لە ڕووسیەوە وەرگێڕدراوەتە سەر کوردی و لەلایەن ئازاد هەورامییەوە وتراوە.

هەروەها ئەم سروودە لە بەشەکانی تری کوردستانیش وەرگیراوە و کەلکیان لێوەرگرتووە. لە کوردستانی تورکیا لە لایەن گۆرانیبێژ "جوان حاجۆ" وەرگێڕدراوەتە سەر زاراوەی کرمانجی و لەژێر ناوی «kazacok» لە ئەلبۆمی «دیاربەکر» بڵاو کراوەتەوە. لە کوردستانی ئێرانیش لە لایەن هونەرمەندانی ئەم بەشە وەکوو "جەماڵ موفتی" و "هەڵۆ" وتراوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا