
ڕاپۆرت: محەمەد چاوشین
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێمه به چاوێكی پڕبایه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڕوانین و هه‌موو توانا و هێز و جه‌ماوه‌ری حزبیمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربژێره‌ی ئێمه پاڵپشتی ده‌كه‌ین بگاته شوێنی شایسته‌ی خۆی، ڕوونیشی كرده‌وه، كورسی په‌ڕله‌مان به نسبه‌ت ئێمه‌ی شیوعییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سی نییه و بۆ داكۆكیكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان به‌كاری دێنین.
به به‌شداری هاوڕێ(ئه‌بوو كاروان)، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستان، ڕۆژی هه‌ینیی(24ی ئۆكتۆبه‌ری 2025)، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری قه‌ڵادزێ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌شێك له ئه‌ندام و ڕێكخستنه‌كانی حزب له سنووری هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن ڕێكخست. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی حزب و گه‌ل و زیندانیانی سیاسی و پیشمه‌رگه دێرینه‌كان تیایدا به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیان به‌ختكردووانی حزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ حوسێن ئاڵه‌یی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبمان، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، هاوكات وته‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه ڕوون كرده‌وه.
دواتریش هاوڕێ ئه‌بوو كاروان، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان وتارێكی گرنگی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشكه‌ش كرد كه وابڕیاره له(11/11/2025) له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه بچێت.
هاوڕێ ئه‌بوو كاروان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕه‌وشێكی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیردا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م قۆناغه به‌لای ئێمه‌وه قۆناغێكی چاره‌نووسسازه و به‌نده به قووڵكردنه‌وه‌ی دێموكراسییه‌ت و پرسی ئازادییه گشتییه‌كانه‌وه كه هاووڵاتییان بتوانن به‌بێ هیچ ناچاربوونێك مافی خۆی په‌یڕه‌و بكات و ئازادانه ده‌نگ بدات.
ئه‌بوو كاروان گوتیشی"بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بنه‌مایه‌ش، حزبی شیوعی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پاڵپشتی كاندیدێكی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز و تێكۆشه‌ر ده‌كات به‌ناوی(ثائره یوسف عزیز)كاندیدای ژماره 342، ئه‌م پاڵپشتییه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌م به‌ربژێره، ڕاستگۆیانه له‌سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی و یه‌كسانیی، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان و قوتابیان و مامۆستایان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانییدا ده‌بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی خۆیدا سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان ڕایگه‌یاند، له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا، نابه‌رابه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه، ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌یه له‌ناو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق و كوردستاندا، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پاره‌ی سیاسی و سامانی گشتیی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌كار دێنن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، درۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، چاوسووركردنه‌وه و ترساندنی خه‌ڵك هه‌یه، هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن. به‌ڵام حزبی ئێمه ته‌نها پشتی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی و ده‌نگده‌ره ئازا و چاونه‌ترسه‌كانی خۆی به‌ستووه، ئه‌وه‌یش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م شێوازی كاركردنه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق و كوردستان، ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه تێكده‌دات و تێكیشیان داوه".
هاوڕێ ئه‌بوو كاروان ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه"شووره‌ییه بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی سامانی گشتییه‌وه ده‌نگ و ویژدانی خوڵك بكڕن. ئه‌وه پاشه‌كشه‌یه له ماف و ئازاداییه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی ئازادانه‌ی بڕیادان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی نوێنه‌ران".
سه‌باره‌ت به‌و به‌ربژێره‌ی كه له‌لایه‌ن حزبی شیوعی كوردستانه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی ده‌كرێت، هاوڕێ ئه‌بوو كاروان گوتی"ثائره یوسف عزیز، كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانیی كوردستانیییه و خاوه‌نی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ هه‌موو كوردستانیان و گه‌لانی عێراق، وه به پشت به‌ستن به دید و ڕوئیای چه‌پ و ماركسییانه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی خۆیدا و سه‌باره‌ت به نا هاوسه‌نگی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی ڕایگه‌یاند"ئێمه شیوعییه‌كان ته‌حه‌دای ئه‌و بارودۆخه نا هاوسه‌نگه‌ی عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین و به پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری چه‌پ و ئازادیخوازانی هه‌رێمی كوردستان هاتووینه‌ته كێبركێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، من دڵنیام پاڵپشت به‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆز و كۆڵنه‌ده‌ره سه‌رده‌كه‌وین".
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی خۆیدا ڕایگه‌یاند، سه‌ڕه‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كانی ڕێڕه‌وی حكومڕانیی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی نیشتمان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادییه گشتییه‌كان، به‌ڵام ئێمه جیاوازی ده‌كه‌ین له نێوان كیانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری كوردستانه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێوست بوو، خزمه‌تی خاك و خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌موو شتێكیشیان بۆخۆیان قۆڕخ كردووه.
به‌شێكی تری قسه‌كانی هاوڕێ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب ته‌رخان كرا بۆ گرنگی و بایه‌خی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و گوتی" گرنگه كه‌سایه‌تییه‌كی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بوونی هه‌بێت، چونكه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی یاسا دانانه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێویستی زۆری به كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كوو هاوڕێ ثائره یوسف عزیز هه‌یه بۆ ده‌ركردن و چه‌سپاندنی یاسای پێشكه‌وتنخوازانه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی ئێستادا بگونجێت".
هه‌ڵبژاردن به‌لای ئێمه‌ی شیوعییه‌كانه‌وه شه‌ڕه، شه‌ڕێكی مه‌ده‌نییانه‌ی دوور له چه‌ك و فیشه‌ك و خوێن ڕشتنه، ئێمه له‌وانه‌یه به ژماره كه‌م بین، به‌ڵام به فكر و مێژوو و وره و ئیراده‌وه گه‌وره‌ین و سه‌رمان بۆ ئه‌و بارودۆخه نه‌وی ناكه‌ین و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه. پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا، ژماره‌یان كه‌م بوون، به‌ڵام له‌شكری زۆر و زه‌وه‌ندی دوژمنیان تێك ده‌شكاند. هاوڕێ ئه‌بوو كاروان وایگوت.
له به‌شی كۆتاییی ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌یشدا، هاوڕێ(عه‌لی ئه‌حمه‌د)، نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان، وته‌یه‌كی كورتی پیشكه‌ش كرد و پاڵپشتی و پشتیوانیی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی شیوعی كوردستانی بۆ هاوڕێ(ثائره یوسف عزیز) به‌ربژێری ژماره(342)دووباره كرده‌وه.



