
لە ڕاگەیاندراوێکدا،یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی (هۆگر حسین ) سکرتێری رێکخراو و هاوڕێ راستی کاویس جێگری سکرتیرو هاورێ مارۆن عدنان و ئەندامانی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی هەولێر و عینکاوە کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە،لەکۆبونەوەکدا،یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان بڕیاریدا پشتگیری لە ثائرە یوسف عزیز کاندیدی ژمارە ۳٤۲ بکات، هاوکات داوای لە ئەندامان و دۆست ولایەنگرانی یەکێتیەکەو سەرجەم قوتابیان کرد، دەنگ بدەن بە هاوڕێ ثائیرە یوسف 342 .
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرنامەی کاندیدی سەربەخۆ ثائیرە یوسف عزیز 342 تاکە بەرنامەیە کە لەگەڵ داواکاری و داخوازی قوتابیان دەگونجێت و داکۆکی لەماف و داخوازیەکانمان دەکات.
هەروەها ئەوەشیان خستۆتەڕوو، مامۆستا ثائیرە کاندیدی ژمارە 342 تاکە کاندیدە نوێنەرایەتیمان دەکات بۆ گەیاندنی داخوازییەکانمان و پێداگری لەسەر مافەکانی قوتابیان لەسەرتاسەری عێراق دەکات.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان لە ڕێگەی ناردنی ئەم پەیامە بۆ هەرقوتابیەک کە مافی دەنگدانی هەیە دەنگ بە لیستی 342 بدات و هاوکات داوا لە خانەوادەکانیان بکەن دەنگ بە مامۆستا ثائیرە یوسف عزیز بدەن.