
لە كۆبوونەوەیەكی رێكخراوی ئۆپێكدا بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و خستنە بازاڕەوە بەهای ئەم شلەخاوەی بەرز كردەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 47 سەنت واتا 0.73% بەرزبوەوە و گەیشتە 65.24 دۆلار، دوای ئەوەی ههینی ڕابردو 7 سەنت بەرزبوەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 45 سەنت بەرزبوەتەوە کە دەکاتە 0.74% و گەیشتوەتە 61.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دوای ئەوەی لە خولی پێشودا 41 سەنت بەرزبوەتەوە.