جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد و بەتایبەت دانیشتووانی عەفرین، چونکە دوای هەشت ساڵ لە ئاوارەبوون و دەربەدەری، یەکەم کاروانی ئاوارەکان بەرەو زێدی خۆیان لە عەفرین بەڕێدەکەون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەکەم کاروانی گەڕاوەکان لە ٤٠٠ خێزان پێکدێت و بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ هەریەک لە ناوچەکانی شێخ حەدید، بادینا و جندرێس لە سنووری ناوچەی عەفرین.
ئاماژە بەوەش کراوە کە پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ حکومەتی گواستنەوە  بەڕێوەدەچێت. لەم چوارچێوەیەشدا، بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا دەروازەیەکی ئەمنی بەرەو عەفرین بکرێتەوە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بکرێت.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی نەورۆز، سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە عەفرین

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا