
سەركردەیەكی حزبوڵڵا كرایە ئامانجی ئیسرائیل و بەپێی راگەیاندنەكانی ئیسرائیل ئەو سەركردەیە هەوڵیداوە توانا سەربازیەكانی حزبەكەی زیندوو بكاتەوە.
ئه‌فیخای ئه‌درعی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای كردوه‌ته ئامانج كه به‌شداربوه له هه‌وڵه‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵادا.
وتیشی، "چالاكییه‌كانی حزبوڵا پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانن و سوپای ئیسرائیلیش به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل".
سه‌رچاوه لوبنانییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل به به‌كارهێنانی موشه‌كێكی ڕێنماییكراو كه له فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هه‌ڵدرابو، هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا و ئۆتۆمبێلێكی له ناوچه‌ی تول له ناوچه‌ی نه‌باتیه له باشوری لوبنان كرده ئامانج.