
سزادانی دوو كۆمپانیای رووسی لەلایەن ئەمەریكاوە بەهای نەوتی خاوی بەرز كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای نەوتی خاو بەڕێژەی 2.5٪ بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیادا سەپاند.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 56 سەنت بەرزبووەوە و بە 64 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمریکا داوای لە رووسیا کرد دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیێنێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر ئەو وڵاتەدا کردووە.