
رێكەوتنی چین و ئەمەریكاو بەتاڵ بوونی كۆگاكانی ئەمریكا لە نەوت بەهای ئەم شلەیەی بەرز كردەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 7 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 41 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی هەینی بازاڕی نەوت لە ژێر کاریگەریی هەندێ راپۆرتی رۆژنامەڤانی بەڕادەیەکی زۆر ناجێگیر بوو. بەپێی هەندێ لە میدیاکان، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزۆیلا لە ئان و ساتدایە.