
پێشبینی دەكرا رێكەوتنی ئەمەریكا و چین نرخی نەوت بەرز بكاتەوە چەند رۆژێك نرخی ئەم شلەخاوە رووی لە بەرز بوونەوە كرد و ئێستاش نرخەكەی جێگیرە.
نرخی نەوت بە ٦٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە ٥٩ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.