
بڕیارە بۆ بەردەوامیدان بە بڕیاری ئاشتی و چەند پرسێكی دیكە شاندێك لە دەمپارتی لە دوورگەی ئیمیراڵی سەردانی ئۆجەلان بكات.
تەیب تەمەل، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە " شاندی ئیمراڵی رۆژی دووشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەچێتە دوورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی چارەسەری دەکات".
شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میتحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ یەکەمین جار دوای بڕیاری کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا، ئەو شاندە رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازییان لێکرا.