بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە، داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٣٧ بەرپرسی ئیسرائیلی دەرکرد، بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانیش لە نێوایاندایە.

داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ رۆژی هەینی ٧ ی تشرینی دووەم ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕیارەی دادگاکەیان " لە ئەنجامی ئەو تاوانە سیستماتیکیانەی دەوڵەتی ئیسرائیل لە غەزە تا ئێستا ئەنجامی داوە، لەوانە جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە بە هەزاران کەس لە نێویاندا ژن و منداڵ کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوون و تەواوی شارەکە وێران بووە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە هەریەک لە؛ بنیامین نتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، دەیڤید سەعر، فەرماندەی هێزی دەریایی ئیسرائیل و ئیتامار بن گڤیر.

لە راگەیاننەکەدا هاتووە، داواکاری گشتی تیشکی خستە سەر کوژرانی ئەو منداڵەی کە ناوی هیند ڕەجەب لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بە ٣٣٥ گولە، پەرەسەندنی کوشتنی فەلەستینییەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، کۆمەڵکوژیی نەخۆشخانەی باپتیستی کە ٥٠٠ فەلەستینی تێیدا کوژران، وێرانکردنی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە.

داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکانی تایبەتن بەو گەمارۆی هەمەلایەنەی کە بەسەر کەرتی غەزەدا سەپێنراوە، ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەزە و هێرشکردنە سەر کەشتی ئازادی جیهانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، دوای هێرشەکەش لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئیسرائیل چالاکوانانی ناو کەشتییەکە دەستگیرکران.

پێشبینی دەکرێت ئەم حکومەی دادگای ئیستانبوڵ ببێتە هۆی دروستبوونی بارگرژیەکی توند لە نیوان حکومەتی تورکیاو ئیسرائیل کە بە هەوڵەکانی ئەمەریکا ماوەی هەفتەیەکە کەمیک هێوربوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا