
دوای راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری سوریا بە كوژرانی دوو سەربازیان لە نزیك بەنداوی تشرین، هەسەدە ئەم راگەیەنراوەی رەتكردەوەو دەڵێ ئەم دوو سەربازە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له نزیك به‌نداوی تشرین له سنوری حه‌له‌ب كراوه‌ته ئامانج، به‌هۆیه‌وه دو سه‌رباز كوژران و سێ سه‌رباز برینداربون".
هه‌سه‌ده‌ش ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی سوریای به‌بێ بنه‌ما وه‌سفكرد و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وان هیچ هێرشێكیان نه‌كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سوریا.
هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان هیچ هێرشێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ڕوداوه‌كه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك بوه له ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی حكومه‌تی دیمه‌شق، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نه‌بوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، پابه‌نده به دوركه‌وتنه‌وه له گرژی و پاراستنی سه‌قامگیریی و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه نیشتیمانییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئاسایش و سه‌لامه‌تی دانیشتوانی هه‌مو پێكهاته‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵی به‌نداوی ستراتیژی تشرین و چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی لادێی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان كردوه، كه زۆرجار شاهیدی تۆپباران و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی سوریایه.