
دوژمنی ئێمە خودا نییە بەڵکو سەرمایەدارییە
لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە هێرشەکانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سەر شیوعیەت، حزبی شیوعی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوژمنی ئێمە خودا نییە، بەڵکو سەرمایەدارییە.
ئەم لێدوانە دوای سەرکەوتنی گەورەی (جانیس لویس جۆرج)،دێت لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی( واشنتۆن دی سی) بۆ سەرۆکی شارەوانی، کە بەشێکە لە شەپۆلێکی فراوانی سەرکەوتنی بەربژێرانی سۆسیالیستە دیموکراتەکان لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، کۆلۆرادۆ و فیلادلفیا.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێرشی کردە سەر ئەم بەربژێرانە و بە شیوعی دڕندە ناوی بردن. ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو بەربژێرانە هەڕەشەن بۆ سەر ئایینەکان و بەتایبەتی مەسیحییەت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادات واشنتۆن لەلایەن لایەنگرانی چەپەوە تێکبدرێت.
لای خۆیەوە حزبی شیوعی ئەمریکا، لێدوانەکانی ترەمپی بە هێستریای دژە شیوعی ناوبرد و جەختی لەسەر کردەوە کە ململانێکانیان لە پێناو گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و ئابوورییە نەک دژایەتیکردنی ئایین، ڕاشیگەیاند،
دوژمنی ئێمە خودا نییە بەڵکو سەرمایەدارییە.
