وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، کەمتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریا ماون، پلانیان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان بگەڕێننەوە بۆ عێراق.
 
عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، راگەیاند، "بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو عێراقیانەی لە کەمپی هۆلن لە 3 هەزار کەس تێپەڕ ناکات، کە لە ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن پێکدێن و پرۆسەی گواستنەوەیان بەردەوام دەبێت".
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارە عێراقیانەی لە کەمپی هۆل ماون، بڕیارە دوای هەڵبژاردن کاروانێکی دیکە بگەڕێندرێنەوە.
 
عەلی جەهانگیر گوتی، "وا دانراوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم عێراقییەکانی کەمپی هۆل بگەڕێندرێنەوە."
 
کەمپی هۆل لە شاری حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە خێزان، منداڵان و کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدایە و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەد)ەوە پاسەوانی دەکرێت.
 
 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا