
ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاوی کردەوە،کە هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتننامەی 10ی ئاداری ئەمساڵ،کە لە نێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات پەنجامدرا دەستیانپێکردووەو لیستێک لەناوی فەرماند سەربازیەکانی هەسەدە ڕادەستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی کراوە.
بەپێی ووتەی سەرچاوەکان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەد،لیستێکیان ڕادەستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی کردووە،کە ناوی ئەو فەرماندە سەربازیانە لەخۆی دەگرێت،وا بڕیارە لەگەڵ سوپای سوریا یەکدەخرێن ، هەروەها ناوی نوێنەرانی هەسەدە بۆ وەزارەتی بەرگری و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوریا لە لیستەکەدا دیاریکراوە.
لیستەکە ناوی 70 سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە خۆی دەگرێت کە بەشداریان لە شەڕی دژ بەداعش کردووە”.
هەروەها لە لیستەکەدا ناوی فەرماندەی سێ فرقەی سەربازی دیاریکراوە، کە لەگەڵ سوپای سوریا یەکدەخرێن و فرقەکان لە سێ ناوچەی جیاواز، جەزیرە و ناوچەی فورات و دێرزور جێگیر دەکرێن.
هەر لەو لیستەدا ناوی فەرماندەی سێ لیوای تایبەتی سەر بە فەرماندەیی ئەرکانی سوپادا دیاریکراوە.
یەکێک لەم لیوایانە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان ئەرکیان ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر دەبێت لە تەواوی خاکی سوریا.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە 30% سەرکردەکانی هەسەدە لەچوارچێوەی دەستەی ئەرکان ڕۆڵیان دەبێت.