
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق وتی" دۆخی هێزە شیعەکان وەکو دۆخی هێزە سووننەکانەو، ئەوانیش کێبرکێیانە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران".
ئەو پێیوایە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دوا ناکەوێت و دەلێت" لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆر دوا ناکەوێت".
لە بارەی کاریگەری ئێران و ئەمەریکا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ مەحمود مەشهەدانی، وتی " لەو بڕوایەدایە ئەمجارە بڕیاری دانانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ناوخۆیی دەبێت و لە دەرەوەی عێراقەوە بڕیاری لەسەر نادرێت".
وردەکاری زیاتر دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا و ئێران کە پێشتر دەستیان هەبوو لە ئەنجامەکان و بڕیارەکانی دوای هەڵبژاردن بە شتی دیکەوە سەرقاڵن.
دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی پەرلەمان پێشبینی دەکات، براوەی یەکەمی هێزە شیعەکان هاوپەیمانییەکەی محەمەد شیاع سوودانی و براوەی دووەم هاوپەیمانییەکەی نوری مالیکی دەبێت. پێشوایە براوەی یەکەمی سونەکان حیزبی تەقەدوومی حەلبوسی دەبێت.