
دوای چەند رۆژێك لە بەرزبوونەوەی ئەو شلە خاوە ئەمڕۆ نرخەكەی چەند سەنتێكی لە دەستدا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت دابەزی و بە 61 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی، بەڵام بازرگانان لە درێژایی مامەڵەکاندا پاشەکشەیان لە کڕینی نەوت کرد و نرخەکانی نەوتیش ئاراستەی دابەزینیان گرتەبەر.