
بەشێک لەلایەنە کوردی و شیعی و سونییەکان هاوپەیمانی سێ قۆڵی پێکدێنن و سودانی سەرۆکایەتی دەکات
هێزە سیاسیه شیعەکان ئاماژەیان پێدراوە کە ئەگەری زۆر هەیە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانیەکی نوێی سێ قۆڵی لە بەشێک لەلایەن کوردی و سوننی و شیعیەکان،لە دایک ببێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پەرتوبڵاوی و دابەشبونێکی گەورە لەنێو چوار چێوەی هاوئاهەنگی ڕویداوەو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 12 لیستی جیاجیا بەشداری دەکەن.
بەپێی سەرچاوە شیعەکان، چوار چێوەی هاوئاهەنگی پێشتر لە هەوڵدابوو، بۆ شکستپێهێنانی ئەگەری دەرکەوتنی هاوپەیمانی سێ قۆڵی،چوار چێوەکەیان وەک خۆی بمێنێتەوەو هیچ گۆڕانکاریەکی تێدا ڕوو نەدات.
هاوکات وەک پێشنیاری دووەم لەگەڵ مانەوەی محەمەد شیاع سوانیش بوون بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی حکومەت.
ئەم هەوڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکابوو تایبەت بەناردنی مارک ساڤایا وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عێراق.
نوێنەرەکەی ترەمپ مەسیحیەکی بەڕەچەڵەک عێراقیەو بڕیاری ناردنی لەلایەن ترەمپەوە وەک نوێنەری تایبەتی خۆی، بەکاتێکی هەستیار ناودەبرێت،پێشبینیش دەکرێت ساڤایا دەستوەردانی تەواو لەکاروباری عێراق بکات،بە تایبەت لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و لەو ڕێگەیەشەوە لایەنە نزیکەکان لە ئێران کە زۆربەی لایەنەکانی چوار چێوەی هاوئاهەنگی و گروپە چەکدارەکان دەگرێتەوە،لە پێکهێنانی حکومەت دوور دەخاتەوەو هەژموونی ئێران لە عێراق لاواز دەکات
بەپێی هەواڵە دزە پێکراوەکان، مارک ساڤایا لەهەوڵی دامەزراندنی هاوپەیمانیەکی سێ قۆڵییە کە لە کوردو شیعەو سوننە پێکبێت. جیاواز لە چوار چێوەی هاوئاهەنگی، سەرکردایەتی قۆناغی داهاتووی عێراق بکات،ئەم هاوپەیمانیەش لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکرێت.
پەرلەمانتار عەدنان زورفی سەرۆکی هاوپەیمانی بەدیل، لە دیمانیەکی تەلفزیونیدا ڕایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق،بەپێی موعادەلەی نوێ دەبێت کە ڕوداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر سەپاندوویەتی.
ئامۆژگاری سیاسەکانی عێراقیشی کرد،پێداچونەوەیەک بە چالاکیە سیاسی و پەیوەندیەکانیان بکەن لەگەڵ ئەمریکادا و لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ژیرانە مامەڵە بکەن، بە جۆرک کاریگەری خراپ لەسەر ئاسایش و ئابوری عێراق دروست نەکات.
لەلایەکیترەوە بەشێک لەبەرپرسە شیعەکان پێیان وایە،لە پێناو مسۆگەرکردنی خولێکی دیکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپ نزیکبوبوەتەوە"بەتایبەت لەدوای بەشداریکردنی سودانی لەکۆنگرەی شەرم شێخ ئەم خواستەی زیاتر ڕون بووەتەوە.
هەروەها لەدوای بڕیاری ناردنی نوێنەری ترەمپ بۆ عێراق، بە پێچەوانەی زۆربەی هێزە شیعیەکان،سودانی پێشوازی لە بڕیارەکە کرد.