
ئیسرائیل بڵاویكردەوە دوای راوێژ بە فەرماندە سەربازیەكانی و ئاگادار كردنەوەی ئەمەریكان پلانی داڕشتووە بۆ لێدانی كەرتی غەززە.
سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیسرائیل لە سەكۆی "ئێكس" بڵاویكردەوە: دوابەدوای راوێژە ئەمنییەکان، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیران، رێنمایی سوپای کرد کە دەستبەجێ گورزی بەهێز لە کەرتی غەزە بوەشێنن.
هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ئیسرائیل ئەمریکای لە نیازی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر کەرتی غەزە ئاگادار کردووەتەوە، لەدوای رووداوەکەی رەفەح.
لای خۆیەوە، فەرماندەیەكی سەربازی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، حەماس رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە لەڕێی هێرشکردنە سەر هێزەکانمان.