سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كاتێك بزانم كۆبوونەوەكەم لەگەڵ سەرۆكی روسیا بێئەنجامە ئامادەنیم كات بكوژم.

سەرۆكە ئەمەریكا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، ڕایگەیاند، "هیچ بڕیارێکم لەبارەی کۆبونەوەکە نەداوە، کە ویستبوی بەم زوانە لەگەڵ پوتن لە بوداپێست ئەنجامی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نامەوێت کات بەفیڕۆ بدەم، بۆیە دەبینم چی ڕودەدات، هێشتا دەرفەتێک بۆ ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبینم".

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی کارەکانی لەسەر لوتکەی دوەمی نێوان ترەمپ و پوتن ڕاگرتوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندوە، "هیچ پلانێک نییە سەرۆک تره‌مپ لە داهاتویەکی نزیکدا لەگەڵ سەرۆک پوتن کۆببێتەوە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا