
وتەبێژی کۆشکی کرێملن دەڵێت، سەرۆکی ڤەنزوێلا داواکارییەکی ئاڕاستەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە بۆ دابینکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ وڵاتەکەی.
گرژیی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە تەشەنەکردن دایە، هەر چەندە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە بیری لە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا کردبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڤەنزوێلا نیگەرانە لەوەی کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانجی گۆڕینی ڕژێمەکەی بێت.
لای خۆیهوه دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین 'پشتڕاستی کردەوە کە ڕووسیا بە گرنگیی و لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا دەکات، هاوکات نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا داواکارییەکی ئاراستەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە بۆ دابینکردنی مووشەک و فڕۆکە و ڕادار'.
سەرۆکی ڤەنزوێلا، واشنتنی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی بابەتی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان وەک بیانوویەک بۆ سەپاندنی گۆڕانکاری لە ڕژێمەکەیدا و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا.