
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند هەرێم پابەندە بە هەناردە كردنی نەوت و رۆژانە نزیكەی 200000 بەرمیل رەوانە دەكرێ.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق به ئاژانسی رۆیته‌رزی ڕاگەیاند'' هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بووه و له ئێستادا نزیكه‌ی ٣.٦ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین".
وتیشی: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا گه‌یشتوه‌ته ١٩٥ هه‌زار بۆ ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، کە عێراق توانای به‌رهه‌مهێنانی تا ٥.٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه، له كاتێكدا پشكی ئێستای ٤.٤ ملیۆن به‌رمیله له ڕۆژێكدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ رێوڕەسمی کردنەوەی بۆری نەوت کە دەگاتە بەندەری جەیهان بەڕێوەچوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەناردەکردنی ڕاگیرابوو.