
ڕۆژی پێنج شەممە ۳۰ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥ شاندێکی ڕەوتی دیموکراتی بەسەرۆکایەتی ڕێکخەری گشتی ئەسیر ئەلدەباس، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان ـ یان کرد،لە شوێنی مانەوەیان لە شاری بەغدا، لەلایەن هاوڕێیان ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هیوا عومەر جێگیری سکرتێر و هاوڕییان دڵشاد حەساری و پێشڕەو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی ،بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی دیدارێکی دۆستانەدا شاندی ڕەوتی دیموکراتی پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ٨ی حزبی شیوعی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێیان لە هاوڕێیانکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ هاوڕێ ئەبو کاروان خواست لە ئەرکەکەی وەک سکرتێری نوێی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و هەروەها ڕۆڵی نشتیمانی و مێژوویی حیزبی شیوعی کوردستانیان بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردن لە خەباتی گەلی کورد و بزووتنەوەی دیموکراسی لە عێراق .
لای خۆیەوە هاوڕێ ئەبو کاروان پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوولا دەربڕی و جەختی لە سەر پابەندبوونی حیزب بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ هێزە مەدەنی و دیموکراتییەکان کردەوە.
هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان کرا و جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان ڕەوتی دیموکراتی و حزبی شیوعی کوردستان کرایەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و فیدرالیزمی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی مەدەنیدا.
