ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی گوتووە هەرچی زووە دەبێت میلیشیاكانی سەربەئێران چەك بكرێن و هەڕەشە نەبن بۆسەر بەرژەوەندیەكانیان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پەیوەندێکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕوبیۆ باسی لە هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد و جەختی لە چەکداماڵینی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و سەروەری عێراق تێکدەدەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشە لە ژیان و کاروباری ئەمریکییەکان و عێراقییەکان دەکەن و سەرچاوەکانی عێراق بۆ تاران تاڵان دەکەن.

لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سودانی، ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پابەندبوونی واشنتۆن کردەوە بە "کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ عێراقییەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا