
نوێنەری ئەمەریكا لە عێراق دەڵێ كاری لە پێشینەمان نەهێشتنی گروپە چەكدارەكانی عێراقە.
مارک ساڤایا،لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی، باسی لەوەکردوە، ئەمەریکا پشتگیری لە حکومەتێکی سەربەخۆ لە عێراقدا دەکات.
وتیشی'' پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و عێراق هەستیارە، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی نێو ئەو وڵاتە کار دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی ئەمەریکا.''
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، دەڵێت'' هەنگاوی لەپێشینەمان لە عێراق، نەهێشتنی گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانن.''
ئەمە لە کاتێکدایە یەکشەممە ڕابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشان کرد.