واشنتن پێیوایە ئەو چەکدارانەی کە هێشتا لەناو تونێلەکانی ڕەفحدان، سەرچاوەی گرژیی و هەڕەشە بۆ سەر ڕێککەوتنی ئاگربەست پێکدەهێنن و هەوڵدەدات ئەو "مینە" ئەمنییە لاببات.

 هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندوە، ئیدارەی ترەمپ پەیامێکی بە ئیسرائیل گەیاندوە کە دەکرێت ئەو ڕوداوە بکرێتە جۆرێک لە "پڕۆژەی تاقیکاری" بۆ داماڵینی چەک لە حەماس لە غەززە، بە ئامانجی ئەوەی دواتر مۆدێلەکە لە ناوچەکانی دیکەی کەرتی غەززە جێبەجێ بکرێت.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوێنێ له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، پڕۆسەی "داماڵینی چەک لە غەززە" تەنها بە چەکداماڵینی گروپه‌كان سنوردار نییە، بەڵکو "نەهێشتنی تەواوەتی تۆڕی تونێلەکانی حەماس"یش دەگرێتەوە، ئەو سوپای ڕاسپاردوە کە ئەو بابەتە وەک ئەولەویەتێکی ناوەندی لە ناوچەی زەرد لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دابنێت.

خەمڵاندنە سەربازییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە تۆڕی تونێلەکان نزیکەی 1300 تونێل لەخۆدەگرێت کە درێژییەکەی نزیکەی 500 کیلۆمەترە، هەندێکیان تا قوڵایی 70 مەتر درێژدەبنەوە، ئەوەش وایکردوە لەناوبردنیان ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز بێت کە پێویستی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتو هەیە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا