
بڕیارە ئەمڕرۆ پێنج شەممە، ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، هەریەک لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و گەلان (دەم پارتی)، میتحەت سەنجار، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە کۆشکی کۆماری لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا کۆببنەوە.
ئەم کۆبونەوەیە دەبێتە سێیەم کۆبونەوەی ئەم دوو لایەنە، کۆبونەوەی یەکەم لە دوای ١٣ ساڵ ئەنجامدارا لە ١٠ نیسانی ٢٠٢٥، کۆبونەوەی دووەم لە ٧ تەموزی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، ئەم زنجیرە کۆبونەوانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدان لە باکوری کوردستان و تورکیادا، دوای بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ٢٧ شوباتی ٢٠٢٥، کە داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد خۆیان هەڵبوەشێننەوە و کاتی دەستپێکردنە بە قۆناغێکی دیکە لە تورکایدا و خۆی بەرپرسیارێتی قۆناغەکە دەگرێتە ئەستۆ.