عەلی عەباس جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، كۆمسیۆن بەرنامەیەكی تایبەت پەیڕەو دەكات بۆ ئەوەی ئاوارەكان بخرێنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیاری پەرلەمان بۆ ڕێگەدان بە دانیشتوانی كەمپەكان كە دەنگ بدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەت ماوەیەك لەمەوبەر داتای ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی بە كۆمسیۆن داوە. هەروەها ئەو كەسانەی ئاوارەن و لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، بەپێی ئەو پارێزگارانەی كە تێیدا تۆماركراون، دەنگ دەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی دەشڵێت، "ناوەندی تایبەت بە دەنگدان لەناو كەمپەكاندا دەكرێتەوە، ئاوارەكانیش لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان، دەنگدەدەن".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 به‌ڕێوه‌بچێت كە تێدا 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنی داهاتو دەكەن و زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێ دەكەن، ئەوە جگە لەوەی كۆمسیۆن ژمارەیەكیانی بەهۆكاری جیاجیا دورخستەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا