
وەزیری بەرگری ئیسرائل دووپاتی كردەوە كە ئاگربەست بەئامانجی چەكداماڵینی حەماس رو خاپوركردنی تونێڵەكانی نێو غەززەیە.
ئیسرائیل کاتز، ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "بە بۆچونی من، چەکداماڵینی غەززە لە رێگەی وێرانکردنی تونێلەکانی حەماسی، لەگەڵ چەکداماڵینی حەماس، گرنگترین ئامانجی ستراتیژییە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە غەززە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "گرنگترین ئەرکی ئەخلاقی بێگومان گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتە مردوەکان (تەرمەکانە) بۆ وڵات، و هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەرکە".
کاتز ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ئەوەی کە ناوی لێنا سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر حەماسدا، بە تیشک خستنەسەر لەناوبردنی تونێلەکان، کە نزیکەی 60%یان هێشتا ماون.
وەزیری بەرگری ڕونیشكردەوە، سوپا وێرانکردنی ئەو تونێلانەی وەک لەپێشینەی كارە سەرەکیەكانی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا داناوە، لەگەڵ پاراستنی سەربازان و نیشتەجێبونەکان.