
ئیسرائیل سێ تەرمی دیكەی لە حەماس وەرگرتەوەو بۆردومانی چەند ناوچەیەكی لە خان یونس كرد.
هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕوخاندن و وێرانکردن بۆ سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبون لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە چالاکیی چڕ و پڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو ناوچەیە بهدیدهكرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل لە ڕێگەی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سورەوە سێ تەرمی نەناسراوی لە کەرتی غەززەوە وەرگرتوە.
سهرچاوهیهكی سهربازیی ئیسرائیل به ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگهیاند، ئیسرائیل سێ تهرم كه هی بارمتهكان نین وهرگرتوه و گواستراونهته بۆ پزیشكی دادوهری بۆ دیاریكردنی ناسنامهیان.
جگە لەو سێ تەرمەی کە ڕۆژی هەینی دۆزرانەوە، حەماس تا ئێستا تەرمی 17 کەسی لەو 28 بارمتەیهی کە بەدەستیەوە بو، گەڕاندەوە و بڕیاربو لە کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا بگەڕێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆزینەوەی شوێنی پاشماوەکان ئەستەمە.
دوای ئەوەی لەم مانگەدا ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، حەماس ئەو 20 بارمتە زیندوەی ئازادکرد کە تا ئێستاش بەدەستیەوە بو و پرۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمی کوژراوەکانی دەستپێکرد.