
دوێنێ شەو تۆپخانەی ئیسرائیل چەند شوێنێكی هەستیاری لەنێو سوریا كردە ئامانج.
كه‌ناڵی "الخباریه"ی سوریا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئیسرائیل گوندی كۆیایان به سێ جۆری جیاوازی گوللـه بۆردومانكردوه، بۆردومانه‌كه‌ش هاوكات بوه له‌گه‌ڵ ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌كه".
پشتڕاستیكرده‌وه، "ئه‌و پێشێلكارییه نوێیه‌ی ئیسرائیل به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك پێشێلكارییه دوباره‌بوه‌كان كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه له ناو خاكی سوریا له ناوچه‌كانی باشور، به‌تایبه‌تی له لادێكانی قونه‌یتره و درعا ئه‌نجامدراون".
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مه پێشێلكردنی ڕونی ڕێككه‌وتنی جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ساڵی 1974 و بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و بنه‌ماكانی ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و پره‌نسیپه‌كانی ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ده‌وڵه‌ته‌كانه".
پێشتر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ڕایگه‌یاندبو، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی.