
هێشتا پرۆسەی ئاشتی لە غەززە بەردەوامە و كەچی ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لەو شارە بەخەستی بۆردومان كرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی چڕیان دەستپێکردوە و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیان کردوهتە ئامانج، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕوخاندن و بۆردومانی ماڵە نیشتەجێبونەکان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە.
ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ناو کەرتی غەززە و ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان بەو بڕە ڕێککەوتنەی لەسەر کراوە لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە 10 ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دکتۆر عەلا ئەلدین ئەلباتا، سەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکانی غەززە ڕایگهیاند، ئەو هاوکاری و خێمانەی کە چونەتە ناو کەرتی غەززە بە تەواوی کەمن.
لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس پرسی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و چونە ژورەوەی هاوکاری بە ڕێژەی 600 بارهەڵگر لە ڕۆژێکدا و کشانەوەی چەک لە خاکی وێرانکراوی فەڵەستین و پێکهێنانی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی کە لە هاوبەشە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان پێکهاتوە یهكلایی كراوهتهوه، ڕێكهوتنهكهش له سهرهتای مانگی ڕابردوهوه كهوتوهته بواری جێبهجێكردنهوه.