
ئیسرائیل بەفەرمی رایگەیاند چاوەڕێی ئەمەریكا دەكەین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكانیان و ئەگەر زیاتر دوابكەوێ 5 بژاردەمان لەبەردەستدایە.
ئیسرائیل كار له‌سه‌ر بژارده‌ی جێگره‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ند نه‌بێت به داواكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و بارمتانه‌ی كه هێشتا له غه‌ززه‌دان.
ڕۆژنامه‌كه پێنج بژارده‌ی به ڕیزبه‌ندییه‌كی تایبه‌ت خستوه‌ته‌ڕو، یه‌كه‌میان فراوانكردنی بازنه‌ی كۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، دوه‌میش په‌ره‌سه‌ندنی ئاراسته‌كراو، سێیه‌میش وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی بارمته‌كان، چواره‌میش فشاری دیپلۆماسی و له‌كۆتاییشدا كۆتاییهێنان به ڕێككه‌وتنه‌كانی حه‌ماس و ئیسرائیله.
له پێشهاتێكی په‌یوه‌ندیداردا، رۆژنامه‌نی یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت ڕاپۆرتیدا كه به‌رپرسانی ئیسرائیل مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه حه‌ماس ده‌توانێت لانیكه‌م هه‌شت ته‌رمی دیكه‌ی بارمته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.