ڕزگار ئاکرێی
لە ئێستادا کە پاییزی 2025 مەغریب شەپۆلێکی ناڕەزایی جەماوەری بەخۆوە دەبینێت کەپرسیارە بنەڕەتییەکانی سەبارەت بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافە سەرەتاییەکان، خراپبوونیخزمەتگوزارییە گشتییەکان و شەرعییەتی سیاسی رژێم، هێناوەتەوە سەر گۆڕەپانی سیاسی. ئەم بزووتنەوەیە، کە ناوی "Gen Z 212"*ی وەرگرت، بە ناوی کۆدی پەیوەندی نێودەوڵەتیوڵاتەکە، لە بۆشاییدا سەریهەڵنەدا. لە کەڵەکەبوونی درێژخایەنی پەراوێزخستن، هەژاری،نەبوونی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان لە بواری تەندروستی و پەروەردە و بڵاوبوونەوەیبێکاری و گەندەڵی سەریهەڵدا. ئەم بزووتنەوەیە لەخۆوە دوای ڕووداوێکی دڵتەزێن لەنەخۆشخانەی حەسەنی دووەم لە شاری ئەگادیر دەستی پێکرد کە تیایدا ژنان لەکاتی منداڵبوونبەهۆی نەبوونی چاودێرییەوە گیانیان لەدەستدەدەن. ئەو پریشکە بوو بە ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتیکە بە خێرایی بڵاوبووەوە بۆ شارە گەورەکانی وەک ڕەبات، کازابلانکا، فاس، مەراکش،تارودان، سالا و ئوجدە و بەخێرایی بوو بە هۆکاری دەربڕینێکی گشتگیر کە نەوەیەکیتەواو لە گەنجانی مەغریبی بە تایبەتی چینی کرێکار و هەژار بە دەستیەوە دەناڵێنن.
ئەوەی گرنگە لەم بزووتنەوەیەدا تەنها فراوانی و بڵاوبوونەوەی جوگرافیی نەبوو،بەڵکو پشتبەستنی بە میکانیزمی نوێی ڕێکخستن و جوڵە بوو کە لە بواری دیجیتاڵەوە دەستیپێکرد و لەسەر زەوی دەنگدانەوەی هەبوو. لێرەدا پەیوەندی نێوان ئەزموونی مەغریب وچەمکی "چەپی ئەلیکترۆنی و خەباتی ئەلیکترۆنی" ئاشکرا دەبێت، کە تێیدا ڕەهەندێکیکۆمەڵایەتی بەرجەستە لەگەڵ ڕەهەندێکی تەکنەلۆژیایی-ڕێکخراوەیی کۆدەبێتەوە وشێوازێکی نوێی کرداری سیاسی بەرهەم دەهێنێت. هێزی سەرەکی ئەم مۆدێلە ئەوەیە کە سیاسەتلە نوخبە کۆنەکان وەردەگرێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە سەر شەقام و گەنجان. بەردەوام جەختلەوە دەکاتەوە کە تەکنەلۆژیا بێلایەن نییە. ئامرازی زاڵبوونە لە دەستی سەرمایەداریو ڕژێمە دیکتاتۆرەکاندا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانێت ببێتە ئامرازی ئازادی ئەگەربە شێوازێکی پێشکەوتووخواز و چەپ و ڕێکخراو بەکار بهێنرێت. ئەوەی لە مەغریب ڕوویداڕەنگدانەوەی ئەم ئەگەرەیەیە: گەنجان بە ئامرازێکی سادە، بوارێکی گشتی دیجیتاڵیئازاد و جێگرەوەیان دامەزراند کە تیایدا ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ دیکتاتۆرییەت وگەندەڵی و نادادپەروەری و پەراوێزخستنی ژیانی ڕۆژانەیان دەربڕی. ڤیدیۆ کورتەکان،میمەکان و مشتومڕی ئۆنلاین بوون بە ئامرازێکی ڕاستەقینە بۆ جوڵەی سیاسی، رێکخستن وبەرهەمهێنانی هۆشیارییەکی جەماوەری ڕەخنەگر—دوور لە میدیای فەرمی کە هەوڵیلەکەدارکردنی بزووتنەوەکە دەدا و سنوورداری دەکات بۆ توندوتیژی و تێکدان.
- ڕێکخراوی دیجیتاڵی تۆڕی گەنجان میکانیزمی تەقلیدی تێدەپەڕێنێتو گۆڕەپانێکی نوێی خەباتی چەپ دروست دەکات
ئەوەی ئەم بزووتنەوەیە جیا دەکاتەوە لەوانەی پێشخۆی تەنها داواکاری نییە، بەڵکو جەختکردنە لەسەر باشترکردنی تەندروستیو پەروەردە، دابینکردنی هەلی کار، لێپرسینەوە لە گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەریکۆمەڵایەتیە، لەوەش گرنگتر، شێوەی ڕێکخراوەیی ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی وئامرازەکانی کە بە وردی بیرۆکەی چەپی ئەلیکترۆنی بەرجەستە دەکات. تا ڕادەیەکی زۆرخۆی لە دەرەوەی چوارچێوەی تەقلیدی پارت و سەندیکاکان ڕێکخست کە لەبەر زۆر هۆکار پەیوەندییەکیلاوازیان لەگەڵ نەوەی نوێدا هەبوو و لەبەرچاوی زۆرێک لە ژنان و پیاوانی گەنج ببوونەپێکهاتەیەکی بیرۆکراتی وشک کە چیتر نەیاندەتوانی نوێنەرایەتی نیگەرانییەکانی خەڵکبن. بەپێچەوانەوە، بواری دیجیتاڵ ئاسۆیەکی کردەوە بۆ شێوازێکی تەواو جیاواز لە ڕێکخستن—لەسەربنەمای نەرمی، خێرایی و کراوەیی. پلاتفۆرمەکانی وەک TikTok و Instagram و Facebook بوون بە ئامرازی بانگەشەو و کۆبوونەوە، لە کاتێکدا سێرڤەرەکانی Discord بوون بە "سەنتەری دیجیتاڵی خەڵک" بۆ گفتوگۆ، پلاندانان و بڕیاردانی بەکۆمەڵ و ئاسۆیی.
ئەم شێوازە ڕێکخراوەییە نوێیە گوزارشت لە جوڵەیەکی بنەڕەتی دەکات لە سەرووی چەمکیسەرکردایەتی تاکەکەسی یان مەرکەزییەتی پلەبەندی. چیتر یەک سەرکردە یان هەڕەمیکۆمیتەی سەرکردایەتی نییە کە کۆنتڕۆڵی ڕووداوەکان بکات. بەڵکو گروپی تۆڕی ئاسۆییهەن کە هەریەکەیان بڕیاری مەیدانی خۆیان دەدەن لە چوارچێوەی ئامانجە گشتییە هاوبەشەکاندا. ئەم لامەرکەزییەتە نیشانەی لاوازی نەبوو، بەڵکو سەرچاوەی هێز بوو، چونکە قورس بوو بۆدەسەڵات و دەزگا ئەمنییەکان بۆ چوونە ناو بزووتنەوەکە یان لەباربردنی و بە ئامانجگرتنی سەرکردایەتێکەی. تەنانەت کاتێک هەژمارەکان داخرابوون یان چالاکوانان، ژن و پیاو،دەستگیرکران، بزووتنەوەکە توانی خۆی بەرهەم بهێنێت و بۆشایی ڕێکخراوەیی خۆی فراوانبکات. ئەم توانایە بۆ مانەوە و نوێبوونەوە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی ڕاستەقینەی رێکخستن وململانێی ئەلیکترۆنی دیجیتاڵی دەکات، کە تیایدا رێکخستن ئامێرێکی ڕەق نییە بەڵکوتۆڕێکی زیندووە کە توانای فراوانکردن و گۆڕینی بەپێی بارودۆخ هەیە.
بنەمای تۆڕی ڕێگە بە بزووتنەوەکە دەدات بە خێرایی و بە ئاسانی لە جوگرافیایەکیفراواندا بڵاو ببێتەوە لە شارە گەورەکانەوە بۆ ناوچە پەراوێزخراوەکان ئەو توانایەینیشاندا کە بتوانێت خۆی لە سەرکوتکردنی مەیدانی و چاودێری دیجیتاڵی بپارێزێت. بەرپرسان بەردەوام هەوڵیاندا هەژمارەکان دابخەن، ناوەڕۆک بلۆک بکەن، یان ڕێکخەرەکان بکەنە ئامانج، بەڵامسروشتی لامەرکەزی بزووتنەوەکە کاریگەری ئەو هەوڵانەی سنووردار کرد. لەو ساتەدا ئەکاونتێکدادەخرێت، ئەکاونتێکی تر دەکرێتەوە. ئەو کاتەی کە پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی دەپچڕێت،کەناڵە جێگرەوەکان دەردەکەون. ئەم دینامیکە دەسەڵاتداران تووشی کێشەیەکی ڕاستەقینەدەکات: ئەوان ڕووبەڕووی "پرۆسەی رێکخراوی جەماوەری" دەبنەوە بە شێوازێکی نوێ کە کۆنتڕۆڵکردنیزەحمەتە نەک رێکخراوێکی تەقلیدی کە بتوانرێت بە دەستگیرکردنی سەرکردەکانی هەڵبوەشێنێتەوە.
ڕێکخراوی دیجیتاڵی تۆڕی شێوازێکی نوێی کلتوری سیاسی و ڕێکخستنە کە لە نێو کچان وکوڕانی گەنجی ئەمڕۆدا هاوبەشە. مشتومڕ لەسەر سێرڤەرەکانی دیسکۆرد تەنها بە دروشم وپلانی مەیدانی نەبوو. ئەوان بوون بە بۆشاییەکی پەروەردەیی هاوبەش کە گەنجان ئەزموونیانئاڵوگۆڕ کرد، ستراتیجیەکانیان تاوتوێ کرد و زمانێکی هاوبەشی تێکۆشانیان چنی. لەمڕوانگەیەوە، بواری دیجیتاڵ ئامرازێکی پەیوەندی بوو کە گۆڕا بۆ "قوتابخانەی چەپیکۆمەڵی فرە پلاتفۆرم" کە هۆشیارییەکی سیاسی نوێی بەرهەم هێنا کە لە سەروویسەرپەرشتی پارتە تەقلیدییەکان و گوتاری ڕۆشنبیری نوخبە. ئەوەی لێرەدا دەیبینین لەدایکبوونیڕاستەقینەی بۆشاییەکی چەپی نوێیە کە لە خوارەوە سەرهەڵدەدات، بە دەستپێشخەری خودی،بە کاری بەکۆمەڵ—لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا وەک ئامرازێکی ئازادیخواز نەک وەک ئامرازێکیزاڵبوون لە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆمپانیاکانی سەرمایەداری دیجیتاڵی و دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان.
دەتوانین بڵێین ئەو تۆڕە لەڕێکخراوەی دیجیتاڵی کە گەنجانی مەغریبی دروستیان کردووە،دەربڕینی پراکتیکی پێشنیاری چەپی ئەلیکترۆنی کە دەڵێت ئەمڕۆ بواری دیجیتاڵی بۆتەگۆڕەپانێکی گرنگی خەباتی چینایەتی. هەروەک چۆن کارگە، کێڵگە و فەرمانگەکان گۆڕەپانیسەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سەرمایە و کرێکارن، ئینتەرنێت بووە بە "کارگە" تەواوکەری نوێ بۆ بەرهەمهێنانی هۆشیاری و ڕێکخستنی بەرگری. جیاوازییەکە ئەوەیە کەئەم کارگە نوێیە شوێنێکی ماددی نییە کە بە دیوار دەورە درابێت. ئەمە بۆشاییەکیکراوەیە و جوڵاوە کە بازنەی گفتوگۆ فراوان دەبێت و دەستپێشخەرییەکان بە ئاسانیدەردەکەون—کەسایەتیەکی جیهانی و نێودەوڵەتی پێدەبەخشێت، چونکە سنوورە نەتەوەییەکاندەشکێنێت و دەرفەتی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان بزووتنەوەکانی دوور لە ڕووی جوگرافییەوەبەڵام لە جەوهەری هاوشێوەدا دەڕەخسێنێت.
ئەگەر بزووتنەوەی مەغریب بەراورد بکەین لەگەڵ ئەزموونەکانی تری ناوچەکە بۆماندەردەکەوێت کە تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەیە. بۆ نموونە لە تونس لە ساڵی 2011 ەوە پلاتفۆرمیدیجیتاڵی بۆ جموجۆڵ بەکارهێنرا. لە لوبنان لە ساڵی 2019، واتساپ و تێلێگرام بوونەئامرازی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان. بەڵام لە مەغریب لە ساڵی 2025 داشاهیدی هاتنە ناوەوەی نەوەیەکی تەواو بووین کە سیاسەت تەنها لە ڕێگەی دیجیتاڵیزەکردندەناسێت و بواری دیجیتاڵی وەک درێژکراوەیەکی سروشتی ژیانی خۆی دەبینێت. هەر ئەمەشەکە بزووتنەوەی "Gen Z 212" دەکاتە یەکەم ڕاپەڕینی دیجیتاڵی لە جیهانی عەرەبیدا، وئەوە دووپات دەکاتەوە کە داهاتووی خەباتی چەپ بەبێ هەڵمژینی ئەم گۆڕانکارییانە وبەکارهێنانیان بە شێوەیەکی کاریگەر نابێت—لەڕێگەی بنیاتنانی نێودەوڵەتی چەپی دیجیتاڵیو بەدیلی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووخواز کە سنوورە نەتەوەییەکان تێدەپەڕێنێت و ئەزموونەکانلە سەرانسەری جیهاندا هەماهەنگی و بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
- داواکارییە بەرزکراوەکان ڕەنگدانەوەی ناوەڕۆکی زیندووی چەپەسەبارەت بە دادپەروەریکۆمەڵایەتی و پێداویستیە جەماوەرێکان
ئەوەی لە ئەزموونی گەنجانی مەغریبدا سەرنج ڕادەکێشێت ئەوەیە کە ئەو داواکاریانەیلەسەر شەقام و ئینتەرنێت بەرزیان کردووەتەوە، سەرەڕای سادەیی ڕاستەوخۆیان،ناوەڕۆکێکی چەپی قووڵیان هەڵگرتووە هەرچەندە زۆربەیان سەر بە هیچ ڕێکخراوێکی سیاسینین. ئەم گەنجانە بە ئاگایی یان لە ڕێگەی هەستێکی سیاسی بەکۆمەڵەوە درکیان بەوە کردکە هێزی هەر بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخواز لە بنیاتنانی زەمینەی هاوبەشدایە. ئەواننوقمی شەڕ و ناکۆکی ئایدۆلۆژیای نوخبەیان نەبوو. هەرچەندە ئەم جۆرە مشتومڕە بۆگەشەی ڕۆشنبیری چەپ گرنگن، بەڵام دەیان ساڵە هێزەکانی چەپیان لە نێوان قوتابخانە ڕکابەرەکانو وردەکارییەکانی تیۆری بەتاڵ پەرت و بڵاو کردووەتەوە. ئەم گەنجانە لەماندووبوونی ڕۆشنبیری تێپەڕاند و قیبلەنما بەرەو ئەو شتانە ڕێک خستەوە کە پەیوەندیبە جەماوەری هەژاری کرێکارەوە هەیە—لە واقیعی سەر زەوییەوە بەرەو تیۆری دەست پێدەکات،نەک بە پێچەوانەوە. لێرەدا چەپ بەوە ناپێورێت کە کێ دروشمی مارکسیستی بەرز دەکاتەوەیان تەنها سیاسەتی سۆسیالیستی لە تیۆری دەنووسێت یان دووبارەی دەکاتەوە، بەڵکو بەوەدەپێورێت کە کێ لە ڕووی پراکتیکی و تیۆرییەوە بەشداری دەکات لە باشترکردنی ژیانیکرێکارانی هەژار لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، کار، کەرامەت، ماف و دادپەروەریو کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی خەباتی ڕۆژانەیان—تەنانەت ئەگەر سنووردار بێت. هەنگاویوردە وردە
ئەو داواکاریانەی داڕشتووە بریتییە لە باشترکردنی پەروەردەی گشتی، دەستەبەرکردنی چاودێریتەندروستی بەخۆڕایی و کاریگەر، دابینکردنی هەلی کار بۆ دەستەبەرکردنی کەرامەتیمرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دابەشکردنیسەرچاوەکاندا. ئەم داواکاریانە نوێنەرایەتی کرۆکی زیندووی بیری چەپ دەکەن چونکەنادادپەروەری، خەباتی چینایەتی و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵک لە ناوەڕاستدا دادەنێن کەکرداریان لێوە سەرچاوە دەگرێت.
- سەرکوتکردنی مەیدانی و دیجیتاڵی میکانیزمی کۆنتڕۆڵی مۆدێرنئاشکرا دەکات، هەروەها هۆشیاری بەرگری دیجیتاڵی بەهێز دەکات
بزووتنەوەی گەنجان لە مەغریب تەنها شەپۆلێکی ناڕەزایی ئاشتیخوازانە نەبوو کە بە گوتاریسیاسی یان بەڵێنی چاکسازی ڕووبەڕوو بووەوە. هەر لە یەکەم ساتەوە وەک هەڕەشەیەکیوجودی بۆ سەر ڕژێم مامەڵەی لەگەڵدا کرا، کە لە سەرکوتکردنی سەختی مەیدانی گەنجانداڕەنگی دایەوە. هێزە ئەمنییەکان لە هەندێک ناوچە گوللەی زیندوویان بەکارهێناوە، بەتایبەتیلە لقلیای نزیک ئەگادیر کە شەهیدان بەر گوللەی ژاندارمری کەوتوون، لەگەڵ گازی فرمێسکڕێژ و لێدانی گۆچان و ڕاونانی شەوانە و دەستگیرکردنی سەدان کەس کە ڕێژەیەکی زۆریانمێردمنداڵ بوون. ئەم سەرکوتکردنە کاردانەوەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراو نەبوو بەڵکو سیاسەتێکیحسابکراو بوو بۆ تۆقاندنی نەوەیەکی تەواو و شکاندنی ئیرادەی پێش ئەوەی هۆشیاری ڕێکخراوەییڕەگ داکوتێنێت. سەرکوتکردنی مەیدانی لەگەڵشێوازێکی سیستماتیک بوو بۆ جیاکردنەوەیناوچە گڕبووەکان لە ڕێگەی خاڵەکانی پشکنینی ئەمنی، گەمارۆدانی گەڕەکە جەماوەریەکانو داخستنی ڕێگاکان بۆ ڕێگریکردن لە هاتوچۆی خۆپیشاندەران لە نێوان شارەکاندا. دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ بۆ چۆڵکردنی شەقامەکان بەکارهێنرا. لە هەمووی گرنگتر ئەوەیەکە دەسەڵاتداران جەختیان لەسەر ئامانجکردنی گەنجان و مێردمنداڵان کردووە، چونکەئەوان بڕبڕەی پشتی بزووتنەوەکە بوون.
ئەم ڕوخسارە خاوی سەرکوتکردنی مەیدانی هاوکات بوو لەگەڵ ڕوخسارێکی دیجیتاڵی نەرم. دەستبەسەرکردنی دیجیتاڵی و کوشتنی دیجیتاڵی میکانیزمێکی هاوتەریبن بۆ ئامانجی بواریئۆنلاین. ئەکاونتەکان سڕانەوە، ناوەڕۆک بلۆک کران و دەستگەیشتن بە گفتوگۆی گرووپسنووردار کرا. بەم شێوەیە بینیمان دەسەڵاتداران "سەرکوتکردنی دووانە" ئەنجام دەدەن،لە شەقامەکان بە گۆچان و گوللە و لەسەر تۆڕ لە ڕێگەی ئەلگۆریتمەکان و خنکاندنی پلاتفۆرمەکان.
بەڵام ئەوەی دەسەڵاتداران پێشبینییان نەدەکرد ئەوەیە کە ئەم سەرکوتکردنە لەبری وەستاندنیبزووتنەوەکە، هۆشیاری دیجیتاڵی و مەیدانی بەهێز کرد. لەسەر شەقام، گەنجان شێوازینوێی کۆبوونەوەیان داهێنا: خۆپیشاندانی شەوانەی گەڕۆک، پشت بەستن بە گروپی بچووک لەجیاتی ڕێپێوانی گەورە و بەکارهێنانی گەڕەکەکان وەک شوێنێک بۆ ناڕەزایی ناوخۆییئەم تاکتیکە وایکرد پۆلیس بتوانێت بزووتنەوەکە بشکێنێت و دەرفەتی بۆ ڕێکخستنی ناوخۆییڕەخساند. لە بواری دیجیتاڵدا، مشتومڕ بە خێرایی گۆڕا لە هەژماری قەدەغەکراوەوە بۆئەکاونتی جێگرەوە و بۆ پلاتفۆرمی پارێزراوتر، لەگەڵ بەکارهێنانی بەربڵاوی VPN و رەمزاندن.
سەرکوتکردنی مەیدانی سنوورەکانی سیستەمی دیکتاتۆری ئاشکرا کرد چونکە چیتر ڕووبەڕوویجەماوەرێکی تووڕە نەبووەوە بەڵکو ڕووبەڕووی نەوەیەکی دیجیتاڵی بووەوە کە توانای خۆگونجاندنی هەیە. لەگەڵ هەر هەوڵێک بۆ سەرکوتکردن، گەنجان ڕێکخراوەکەیان بە نەرمی پێکهێناوەتەوەو هۆشیارییان گەشەی کردووە کە ململانێ لەگەڵ دەوڵەت یەک لایەنەنییە، بەڵکو گشتگیرە وجەستەی شەقام و هۆشیاری لە تۆڕەکەدا دەکاتە ئامانج. لێرەدا جەوهەری ئەوەی چەپیئەلیکترۆنی پێی دەڵێت "شەڕی چینیایەتی دیجیتاڵ" دەردەکەوێت، کە ئامرازە مۆدێرنەکانیسەرکوتکردن لەگەڵ ئامرازە کلاسیکییەکان یەکدەگرن.
ئەوە ڕوون بۆتەوە کە کۆنترۆڵی شەقام لە کۆنتڕۆڵی دیجیتاڵی جیا ناکرێتەوە، کاتێکدەوڵەت گوللەدەنێت بە لاشەکانەوە، لە هەمان کاتدا بلۆک دەخاتە سەر هەژمارەکان. بەڵامبەرگری بەدرێژایی هەردوو ئاڕاستەکەش گەشە دەکات: لەسەر شەقام بە فراوانکردنی تاکتیکیمەیدانی جەماوەری و لەسەر تۆڕ بە داهێنانی ئامرازەکانی پاراستن و ڕێکخستنیجێگرەوە. ئەم کارلێکردنە لە نێوان کێڵگە و دیجیتاڵدا ئاسۆیەکی ڕاستەقینە بۆ چەپیئەلیکترۆنی دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەیەکی نێونەتەوەیی بۆ ئازادکردنی مرۆڤایەتیو تەکنەلۆژیا. توانای تێپەڕاندنی سەرکوتی دیجیتاڵی ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی هۆشیاریسیاسییە سەبارەت بە پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ئامرازەکان و بنیاتنانی تەکنەلۆژیای چەپیپێشکەوتووخواز، نەک بەجێهێشتنیان بە تەواوی لە دەستی کۆمپانیا سەرمایەدارەکان ودەوڵەتە دیکتاتۆرەکان.
- گۆڕینی وزەی خۆڕسکی گەنجان بۆ پڕۆژەیەکی ئازادیخوازی ڕادیکاڵ وڕێکخراو
سەرەڕای بەهێزی ئەم مۆدێلە، ئاستەنگەکان هێشتا گرنگن. نەبوونی هەماهەنگی ناوەندلەوانەیە ببێتە خاڵی لاوازی ئەگەر دیدێکی ستراتیجی درێژخایەن بلووری نەبێت. لەوەشگرنگتر ئەوەیە کە داواکارییە نیمچەییەکان پێویستە بە ئاسۆیەکی ئازادیخوازیگشتگیرەوە ببەسترێتەوە بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە لە بواری چاکسازیدا نەمێنێتەوە. لێرەداپێویستیی چەپی ئەلیکترۆنی بنچینەیی وەک تەوژمێکی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەیی ڕێک بخرێتکە کار دەکات بۆ گۆڕینی وزەی خۆڕسک بۆ پرۆژەیەکی ئازادی سیاسی کە خەباتی دیجیتاڵی ولەسەر زەوی یەکدەخات، داواکارییە دەستبەجێکان بە دیدێکی سۆسیالیستی ڕادیکاڵەوەدەبەستێتەوە، و لەسەر بنەمای هاوبەشی فراوان و گشتگیر دامەزراوە کە هاوپەیمانییەکیفراوان بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانکاری گۆڕین بنیات دەنێت.
ئەم بزووتنەوەی گەنجان و جەماوەریە بە ڕوونی ڕۆحی چەپێکی کراوە دەردەخات کەگۆشەگیری لە نێو بازنەی نوخبەدا ڕەتدەکاتەوە و کار بۆ کردنەوەی چەندین سەکۆ دەکاتبۆ گفتوگۆ و کاری هاوبەش. لە بۆشاییەکانی گفتوگۆی دیجیتاڵدا نە پاسەوانی ئایدۆلۆژیهەبوو و نە هەرەمی زیادەڕەوی، بەڵکو گفتوگۆی ئازاد، فرە دەنگ و ئازادی پێشنیارکردنیبیرۆکەکان هەبوو. ئەوەی چەسپێنرا و بەردەوام بوو و وەرگێڕدرا بۆ کرداری سیاسی ئەوخاڵانە بوون کە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبوو. لێرەدا مانای ڕاستەقینەیدیموکراسی جەماوەری بەشداربووانە بەدی دێت: ڕێکخراوی کۆمەڵ دەبێتە ئامرازێک بۆیەکخستنی هەوڵەکان لە دەوری خزمەتی جەماوەر نەک ئەوەی کە ڕۆشنبیرانی نوخبەی دڵخۆشدەکات. ئەم ئاراستەکردنە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ چەپ دەکاتەوە بۆ نوێکردنەوەی خۆی،بەو مەرجەی واز لە مەیلی قۆرخکردنی بیر و کەلتووری دابەشبوون بهێنێت کە ماوەیەکیزۆرە ئیفلیج کردووە.
ژنان و پیاوانی گەنج پەیامێکی ڕوونیان نارد: ئێمە چاوەڕێی چارەسەری سەرەوە بۆخوارەوە ناکەین و خۆمان بە ناکۆکی نەزۆکەوە سەرقاڵ ناکەین. ئێمە کارەکانمان لەسەر ئەو بابەتانەبنیات دەنێین کە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک گرنگن. ئەم هۆشیارییە دیالێکتیکییەیپراکتیکی هێز بە بزووتنەوەکە دەبەخشێت و توانای بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی دەدات. کرێکاران و دەستفرۆشان و رۆشنبیران گرنگی بەوە نادەن کە ئایا دەقی یاسایی لەلایەن مارکس،لینین، ترۆتسکی، ماو یان ئەوانی ترەوەیە—سەرەڕای ڕۆڵی مێژوویی گەورەیان لە بیریمرۆڤایەتیدا—بەڵکو گرنگی بە دۆزینەوەی نەخۆشخانەیەکی گونجاو، قوتابخانەیەکی بەڕێز،دەرفەتی کار، یەکسانی و شکۆمەندی لە ژیانی ڕۆژانەدا دەدەن، دوور لە گەندەڵی ودەسەڵاتخوازی. ئەمانە خاڵە هاوبەشەکانن کە گۆڕەپانی کۆبوونەوەکەیان پێکهێناوە ودەتوانن ببنە بنەمایەک بۆ چەپ بۆ بنیاتنانی پڕۆژەیەکی ئازادیخوازی ڕادیکاڵ کەبارودۆخی ئێستا تێدەپەڕێنێت و ڕۆڵی خۆی وەک ئامرازێکی گۆڕانکاری بەرەو ئازادیسۆسیالیستی دەگێڕێتەوە.
- لە تۆڕەکەوە بۆ شەقام ئاسۆی چەپێکی نوێ
گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە کە چەپی ئەلیکترۆنی خۆی وەک جێگرەوەیەک بۆ هێزە مێژووییەکانیچەپ یان ئەزموونی ڕێکخراوەیی نیشان نادات کە بە درێژایی دەیان ساڵ خەباتی گەورەیانلە هەموو بوارەکاندا کەڵەکەکردووە. بەڵکو بەردەوام دەبێت و پەرەی پێدەدات وتەواویان دەکات و ڕەهەندێکی نوێ دەخاتە سەر ئامرازە سیاسی و ڕێکخراوەیی و فیکری کەچەپ لە شەڕە درێژ و ئاڵۆزەکەی دژ بە سەرمایەداری و دیکتاتۆریدا بەکاری دەهێنێت. ئەوەی جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە وەڵامی واقیعێکی نوێ دەداتەوە کە لەلایەن شۆڕشیدیجیتاڵییەوە پێکهاتووە، کە ئامرازەکانی تێکۆشان فراوان بوون و بواری دیجیتاڵی و پلاتفۆرمو تۆڕەکان دەگرێتەوە کە کۆنتڕۆڵی هۆشیاری جەماوەر دەکەن و ئاراستەی گفتوگۆی گشتیدەکەن.
کەواتە ڕۆڵی پارتە چەپەکان، سەندیکاکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئێستاڕەتناکاتەوە، بەڵکو داوایان لێدەکات داهێنان و نوێبوونەوە بکەن، ڕەهەندی دیجیتاڵیتێکەڵ بە ستراتیجی ڕێکخراوەیی و سیاسییان بکەن و بەسەر بیرۆکراتی وئایدیۆلۆژیای داخراودا زاڵ بن. ئەو تەحەدایەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی چەپ دەبێتەوە تەنهاڕووبەڕووبوونەوەی سەرمایەداری تەقلیدی و ڕژێمە دیکتاتۆرەکان نییە، بەڵکوڕووبەڕووبوونەوەی سەرمایەداری دیجیتاڵی کە کۆنترۆڵی چینایەتی بە شێوەیەکی نەرمتر وشاراوەیەتر بەرهەمهێناوەتەوە—لە ڕێگەی داتا، ئەلگۆریتمەکان، و چاودێری دیجیتاڵیبەربڵاو.
ئەوەی گەنجان لە مەغریب دروستیان کرد بانگەوازێکی ئاشکرا و بەپەلەیە بۆ هەمووهێزەکانی چەپ. ڕێکخستنی سیاسی چیتر بژاردەی یەک ڕێڕەو نییە. دەبێت فرە پلاتفۆرم،کراوە، نەرم و شەفاف بێت و زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ ئامرازەکانی سەردەمی دیجیتاڵبکات. ئەم تێڕوانینە تەواوکەرە مانای وازهێنان لە پێکهاتە کلاسیکییەکان نییە کەمێژووی خەباتی چینایەتییان کەڵەکەکردووە. پێویستی بە بنیاتنانەوەی ئاسۆیی و نەرمیهەیە بۆ ئەوەی لە جەماوەر نزیکتر بن و توانای وەڵامدانەوەی خێرایان هەبێت، بەتایبەتیلەگەڵ نەوەی گەنج. ئەزموونی گەنجانی مەغریب نموونەیەکی زیندووە لە ڕێگەی داهێنانیپێکهاتەی دیجیتاڵی تۆڕی کاریگەر، بەڵام ئەمە پێویستی بەپەلە بۆ چوارچێوەی سیاسی وڕێکخراوەیی و سەندیکای کرێکاران ناهێڵێت کە بتوانێت ئەم وزانە بپارێزێت وخۆپیشاندانەکان بەڕێوە ببات و بیانگۆڕێت بۆ دەستکەوتی هەمیشەیی.
ئەمەش پێویستی بە بەدەستهێنانی یەکگرتنێکی دیالێکتیکی لەنێوان کۆن و نوێیە: لەنێوانخەباتی مەیدانی و تەوژمی دیجیتاڵی؛ لەنێوان ئەزموونی مێژوویی چەپ و بوێری و نەرمینەوەی دیجیتاڵ. ئەم دیالێکتیکە لە نێوان بەردەوامی و نوێبوونەوە لەوانەیە دەرفەتیسەرهەڵدانی ئەمڕۆی چەپ ببەخشێت، لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە باشووری جیهان و لەسەرئاستی جیهان بە گشتی. کەواتە چەپی ئەلیکترۆنی بانگەوازێکە بۆ نوێکردنەوەی تەواویپڕۆژەی چەپ لە ڕێگەی پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ئامرازە ڕێکخراوەیی و سیاسییەکان وڕۆشنبیرییەکانی و دیجیتاڵی و تەکنیکی و شتی تریش شانبەشانی کاری هاوبەش وهاوپەیمانی لەسەر بنەمای خاڵەکانی کۆبوونەوە بنچینەی سەرەکی. هەروەها جەخت لەسەرپێویستی بەهێزکردنی ڕۆڵی سەرکردایەتی گەنجان لە نێو ڕێکخراوە چەپەکاندا دەکاتەوە،دەستەبەرکردنی نوێبوونەوەی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەیی و کردنەوەی بۆشایی بۆ داهێنان ونوێکردنەوەی وزە داهێنەرەکانیان بۆ ئەوەی لە جەرگەی بڕیاردان و کاری خەباتگێریدابێت.وە پەیوەندی چەپ لەگەڵ ژیانی کرێکاران و هەژاران و نەوەی گەنج بەهێز دەکات لەسەردەمی هەژموونی سەرمایەداری و دیکتاتۆری. داهاتوو هی چەپە کە تێدەگات گۆڕەپانیخەباتی چینایەتی ئەمڕۆ لە قوڵایی شەقامەوە تا دوورترین خاڵی بواری دیجیتاڵی درێژدەبێتەوە. بزووتنەوەی Gen Z 212 سەلماندی کە پەیوەندی نێوان هێزە چەپەکان و نەوەیگەنج تەنها بە تێکەڵکردنی خەباتی سەر زەوی لەگەڵ ئامرازەکانی ڕێکخستنی دیجیتاڵی وشێوەی نوێی ڕێکخستن و گوتاری سیاسی گەشە دەکات و ڕەگ دەگرێت. ئەمە دەرسێکە نەکتەنها بۆ هاوڕێ ئازیزەکانی چەپ و هێزە پێشکەوتووەکان لە مەغریب، بەڵکو بۆ هەمووچەپی جیهانی.
هەموو هاوسۆزییەک لەگەڵ کچان و گەنجان و جەماوەری زەحمەتکێش لە مەغریب کە بەهۆشیاری و بوێرییەوە ڕووبەڕووی سەرکوت و پەراوێزخستن دەبنەوە و لە پێناو ژیانێکیشکۆمەند و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەدا تێدەکۆشن. هەموو هاوسۆزییەک لەگەڵهێزە چەپ و پێشکەوتووەکان و سەندیکاییەکان و مافەکانی مرۆڤی مەغریبی کە لەگەڵ گەلدادەوەستن و بەرگری لە مافەکانیان و ئازادی ڕێکخستن و ڕادەربڕین و بەهاکانیدادپەروەری و یەکسانی دەکەن
________________________________________
تێبینیەکان:
*Gen Z:ئەو نەوەیەی لە ناوەڕاستی 1990 تاوەکو دەیەی دووەمی سەدەی بیست و یەک لەدایک بووە. لە ژینگەیەکی دیجیتاڵیدا گەورە بووە، تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک بەشێکیگرنگی ژیانی ڕۆژانە بەکاردەهێنێت، و جیهانی فیزیکی و مەجازی تێکەڵ دەکات.
** "چەپی ئەلیکترۆنی"تەوژمێکی چەپی مۆدێرنە کە بەدوای پەرەپێدانیئامرازەکان، گوتارەکان و میکانیزمی ڕێکخراوەیی چەپی تەقلیدی دەگەڕێت بە بەکارهێنانیتەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و بواری تۆڕی لە رێکخستن، گفتوگۆ و جموجۆڵدا. خۆی وەکجێگرەوەیەک بۆ هێزە مێژووییەکانی چەپ نیشان نادات. بەڵکو تەواوکەریان و پەرەیانپێدەدات و داوای تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی و دیموکراسی بەشداربووی لەگەڵخەباتی مەیدانی دەکات بۆ بەستنەوەی پرسیارە تیۆرییەکان بە پێداویستییەکانی ڕۆژانەیجەماوەری هەژاری کرێکار.
سەرچاوەکان:
-
Le Monde Afrique – “Moroccan protesters call for prime minister’s resignation” (October 2, 2025)
-
AP News – “Moroccan youth protests erupt after deaths in Agadir hospital” (October 1, 2025)
-
Reuters – “Morocco’s youth, police clash for fifth night of protests demanding education, health care” (October 1, 2025)
-
The Guardian – “First deaths in Morocco’s youth-led anti-government protests as police open fire” (October 2, 2025)
-
Al Jazeera – “7 questions that explain what is happening in Morocco’s Gen Z protests” (October 2, 2025)
-
BBC – “First killings in Morocco since Gen Z protests erupted”
-
“The most prominent intellectual and organizational foundations of the electronic left”– Rezgar Akrawi
- Gen Z 212 and Youth Protests in Morocco: From the Digital Sphere to the Street – Rezgar Akrawi