بەكر ئاڵەیی
بارگاوی ئەستێرەیەکی شێتم
لە نیوەشەو هەڵدەستمەوە زەنگی ماڵان لێ دەدەم
بەرد لە گڵۆپەکانی بەر دەرگاکان دەگرم
تانکی سەربانەکان پڕدەکەم لە خۆڵ
بروسکەکانم لە دەریا تووڕە دەکەم
چاو لە گوڵی حەوشەی ماڵەکان دادەگرم و شەپۆلی ئارەزووەکانم بەر هەڵدەدەم
ئەستێرەیکم حاڵم لێ گۆڕاوە بە ماڵی ئاسمانەکا .....